قۆناغی سێ
باڵاکردن و گەشەکردن
ئەم قۆناغە ئامادەکاری دەکات بۆ بنیاتنانی سەربەخۆیی و ناسنامە و ژیانی بەمەبەست. لە ڕێگەی زانستی دینی و تواناسازی پراکتیکی و خۆپەروەردەکردن، پاڵپشتیت دەکەین تا فێرخواز بە بیرکردنەوەی ژیرانە و باوەڕبەخۆبوون و سادەییەوە ئەم قۆناغە هەستیارە ببڕێت
دەربارەی ئەم قۆناغە
قۆناغی `باڵا و گەشە` بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گۆڕانانە داڕێژراوە کە لەم تەمەندا روودەدەن — کە تیایدافێرخوازان زیاتر بەر کۆمەڵگاو
ژیانی دەرەوە دەکەون لە ڕووی ناسنامە و مەبەستی ژیان، سۆزداری و بەرپرسیارێتییەوە. ئێمە لە ڕێگەی ڕێنمایی گونجاو بۆ تەمەن، وەبەڕەچاو کردنی ئادابەکانی دینی ئیسلام، پەرە بە توانا ئکادیمی و مرۆییەکانی فێرخواز دەدەین
ئەم بەرنامەیە فێرخوازان ئامادە دەکات نەک تەنها بۆ خوێندن و کارکردن، بەڵکو بۆ ژیان. لە ڕێگەی گفتوگۆ، تواناسازی لە ژیانی ڕۆژانە، پاڵپشتیان دەکەین تا ببنە کەسانی لێهاتوو، وە بە بەرچاوڕوونی و مەبەستەوە ژیان بکەن
بابەتەکان
ڕەوشت و ناسنامەی دینی
خوێندنەوە و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز زیاتر قوڵبوونەوە لە تەفسیر و تێگەیشتنیدا
تێڕوانینی ئیسلام بۆ ژیان، بەرپرسیارێتی هەڵگرتن، بڕیاردان
وانەوەرگرتن لە کەسایەتی پێغەمبەر محمد درود و سەلامی خودای لێبێت، وە خۆ دۆزینەوە لە رۆژگاری ژیانی مۆدێرندا
زمانەوانی
کوردی: خوێندنەوە، نوسین، ڕێزمان، وشەکاری، شیعری بەسوود
عەرەبی: خوێندنەوە، نوسین، ڕێزمان، وشەکاری، گفتوگۆ
ئینگلیزی: ڕێزمان، نوسین، وشەکاری، گفتوگۆ
وانەکانی دیکە و تواناسازی
بیرکاری: شیکارکردنی کێشەی ڕۆژانە، بیرکردنەوەی جەبر، لۆجیک، پارەبەڕێوەبردن
تواناسازی: هونەری پەیوەندی و دەربڕین، ڕێبەری، ئامانج دانان، کات بەڕێوەبردن
بیرکردنەوەی ژیر: تێڕامان، گفتوگۆی بەنرخ، تێبینی نوسین
ئامادەکاری کار: نوسینی سیڤی، چاوپێکەوتنی کار، خۆدۆزینەوە لە کاری گونجاودا
چی لە خۆ دەگرێت؟
هەفتەی یەک وانە لە هەربابەتێک
دانیشتنی تایبەت بە ڕێنمونی
واجب و فیدباک
سازدانی بازنەی گفتوگۆی تایبەت بۆ فێرخوازان و پەروەردەکاران
دەفتەری تایبەت بە تێبینی و تۆماری ئامانجەکان
دانیشتنی تایبەت لەگەڵ دایک و باوکان
بۆ کێیە؟
دایکان و.باوکان و فێرخوازەکانیان تەمەن ١٤ - ٢١
بۆ ئەو خێزانانەی دەیانەوێ فێرخوازەکانیان بەتوانا و لێهاتوو بن
بۆ ئەو فێرخوازانەی پێویستیان بە خولی بەهێزکردن و بەرچاوڕوونیە