قۆناغی دوو
ڕەگ دانان
ئەم قۆناغە تیشک دەخاتە سەر ناسنامە، بەرپرسیارێتی کەسی و تێگەیشتنی قوڵتر. لە ڕێگەی پەند و چیرۆکی قورئانی، وە پەرەپێدانی تواناکان و زمانەوانی، پاڵپشتیت دەکەین تا فێرخوازەکەت بە کەسایەتی بەهێز و باوەڕبەخۆبوون و بیرکردنەوەی ژیرانە پەروەردە ببێت
دەربارەی ئەم قۆناغە
ئەم قۆناغە پاڵپشتی فێرخوازان دەکات لە ساڵانی ناوەندیدا — کاتێک کە حەز بۆ زانین زیاد دەکات، هاوڕێیەتی دروستدەبێت و پرسیارە گەورەکان سەرهەڵدەدەن. ئەمانە ساڵانێکی گرنگن بۆ داڕشتنی ناسنامەیەکی ڕاوەستاو،
.خووی بەهێز و تەندروست و گەشەکردنی ئەکادیمی
بابەتەکان
ڕەوشت و ناسنامەی دینی
چیرۆک و وەرگرتنی وانە لە ژیان و کەسایەتی پێغەمبەران سەلامی خودایان لێبێت
خوێندن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بە تەجوید و تێگەیشتنەوە
ناو و سیفاتەکانی الله لە ڕێگەی نوسین و نمونەوە
واتا و چۆنێتی نوێژکردن، ڕەوشت و ئادابی ژیانی ڕۆژانە، بەرپرسیارێتی کەسی
زمانەوانی
کوردی: خوێندنەوە، نوسین، ڕێزمان، وشەکاری، شیعری سادە و بەسوود
عەرەبی: خوێندنەوە، نوسین، ڕێزمان، وشەکاری، گفتوگۆی سەرەتایی
ئینگلیزی: ڕێزمان، نوسین، وشەکاری، گفتوگۆی سەرەتایی
وانەکانی دیکە و تواناسازی
بیرکاری: ژمارەکاری، ژمارە ناتەواوەکان، ئەندازە، لۆجیک، هاوکێشە
تواناسازی: ڕەوانبێژی، هەماهەنگی یاخود تیم وۆرک، ژیری گشتگیر، ڕاست بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا
توانای بیرکردنەوە: دانانی دەفتەری تێبینی، بازنەی گفتوگۆ، چالاکی پرۆژەیی
چی لەخۆ دەگرێت؟
هەفتەی یەک وانە لە هەربابەتێک
ڕاهێنان و چالاکی و پڕۆژەی پرنتکراو
سەرپەرشتیاری کردن لە لایەن مامۆستای بەتوانا بۆ تێبینی کردنی بەرەوپێشچونەکانی فێرخواز و پێدانی ئەپدەیت مانگانە
دروستکردنی بازنەی پەروەردەیی و ڕاهێنان بۆ دایکان و باوکان
چالاکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی بوون کە پەروەردەکاران و فێرخوازان خۆیان سەرمەشقبن لە ئەنجامدانیدا
بۆ کێیە؟
دایکان و باوکان و فێرخوازەکانیان تەمەن ٧ بۆ ١٤
بۆ ئەو خێزانانەی دەیانەوێت پاڵپشتییەکی پەروەردەیی ئەکادیمی بە پێز و بە بەرنامە بۆ خۆیان و فێرخوازەکانیان دابین بکەن
بۆ ئەو خێزانانەی دەیانەوێت لە ماڵەوە پەرە بدەن بە زانست و تواناکانیان لە ڕووی دین و زمانەوانی ژیانزانیەوە