قۆناغی چوار
پێگەیشتن و بەخشین


لەم قۆناغەدا زانین و مەبەست یەکدەگرن و فێرخواز لێرەوە بەرەو کامڵ بوون دەچێت. لە  ڕێگەی زانستی دینی و زمانەوانی و تواناسازییەوە، ئەم پرۆگرامە پاڵپشتی فێرخوازان دەکات تا لە ژیانی کەسیاندا پێگەیشتوو بن، وە سوودبەخش بن بۆ خێزان و شوێنی کار و کۆمەڵگا


تۆ نەک زانست وەردەگریت، بەڵکو ئامادەکاری دەکەیت بۆ ڕێبەری و خزمەتکردن


دەربارەی ئەم قۆناغە


قۆناغی `پێگەیشتن و بەخشین` بۆ ئەو فێرخوازانە داڕێژراوە کە نەک تەنها فێربوون، بەڵکو بەدوای گۆڕانکاری دەگەڕێن لە ژیانیاندا. ئەگەر چی تۆ باوک بیت یان دایک، فێرخواز یان کەسێکی پیشەیی بیت، یان تازە موسوڵمان بووبیت و بتەوێت شارەزایی پەیدا بکەیت، ئەم بەرنامەیە بانگێشتت دەکات تا بە مەبەستەوە پەرە بە تواناکانت بدەیت و دواتر بە داناییەوە خێربدەیتەوە


بابەتەکان


زانست و ناسنامەی دینی

بیرکردنەوە لە نموونەکانی قورئانی پیرۆز و نوسین دەربارەیان

ناو و سیفاتەکانی الله سبحانه و تعالی لە ژیانی ڕۆژانەدا

نوێژ، دوعا، پاک ڕاگرتنی ناخ

ڕاست ژیانی دینی (خودا پەرستی، خێزان، پارەبەڕێوەبردن)

خۆدۆزینەوە لە سەردەمی مۆدێرن و بە نموونە وەرگرتنی کەسایەتی پێغەمبەری خۆشەویست محمد درود و سەلامی خودای لێبێت


زمانەوانی


کوردی:  وەرگێران، داڕشتن، لێکدانەوە

عەرەبی: وردبوونەوە لە زانستەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕووی ڕێزمان و وشەکاری. و تەفسیرەوە

ئینگلیزی: فێربوونی شێوازی نوسین بۆ بیرڕوونی و دەربڕین


وانەکانی دیکە و تواناسازی


ژیری گشتگیر بەتایبەت ژیری هەستەکان و بڕیاردانی تەندروست

بەڕێوەبردنی کات، پلاندانان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکان، چۆنێتی تەرککردنی خووی ناتەندروست و گۆڕینی بە تەندروست

ڕێبەری، نێوەندگیری و چارەسەرکردنی کێشە، پەیوەندی تەندروست

ڕێنمونی پیشەیی و چۆنێتی خۆدۆزینەوە لە کارێکدا کە خۆتی تیا ببینیتەوە

بەهێزی دەروونی و کەسایەتی، چاکبوونەوە لە ڕووداوە دەروونیەکان


چی لە خۆ دەگرێت؟

هەفتانە یەک وانە لە هەموو بابەتەکان (قورئانی پیرۆز، عەرەبی، دین، تواناسازی)

وانەی تۆمارکراو بۆ فێربوونی لەسەرخۆ

دەفتەری تۆمار بۆ تێبینی و پلاندانان و بژاردنی خووەکان

وانەی تایبەتی یەک کەسی بە پێی خواست

بەشداریکردن لە بازنەی  کەسانی هاوبیر، بۆ گۆڕینەوەی بیرۆکە و چارەسەر


بۆ کێیە؟

فێرخوازانی تەمەن +٢١ کە خوازیاری خوێندن و گەشەی گشتگیر بن

ئەو فێرخوازانەی تازە مسوڵمان بوون و دەیانەوێ شارەزایی پەیدا بکەن

بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە دەیانەوێ تیشک بخەنە سەر پەرەپێدان بە دەروون و تەندرووستی و تواناکانی خۆیان

کەسانی پیشەیی و خاوەن کار کە دەیانەوێ شارەزایی لە هاوسەنگی دینی و دونیایی پەیدا بکەن

هەرکەسێک کە بیەوێت فێربوون و گەشە و بەرەوپێشچوون و سەرکەوتن بکات بە بەرنامەی بەردەوامی ژیانی

خۆتۆمارکردن