قۆناغی یەک
گەشەپێدان
ئەمە قۆناغی یەکەمی گەشتەکەیە کە خۆی لە چەمکەکانی خۆشەویستی و پەیوەندی دروستکردن و باوەڕدا دەبینێتەوە. لە ڕێگەی چیرۆک، یاریکردن، فێربوونی زمان و چالاکی مانادار، پاڵپشتیت دەکەین تا فێرخوازە بچکۆلەکەتان لەگەڵ ڕەوشت و وانە بەنرخەکانی قورئانی پیرۆز و خۆشەویستی بۆ فێربوون گەورە ببێت
تۆ مامۆستاکەیت، ئێمە تەنها پاڵپشتین
دەربارەی ئەم قۆناغە
بابەتەکان
ڕەوشت و ناسنامەی دینی
ناوە پیرۆزەکانی الله لە ڕێگەی چالاکی هونەر و چیرۆکەوە -
چیرۆکی پێغەمبەران و ڕەوشتەبەرزەکانیان -
دوعا و ذیکری ڕۆژانە -
مانگە ئیسلامیەکان، واتا و ئادابەکانی نوێژکردن -
زمانەکان
کوردی: پیتەکان، وشە باوەکان، شیعری بەسوود
عەربی: پیتەکان، وشە باوەکان، ئاشنا بوون بە قورئانی پیرۆز
ئینگلیزی: پیتەکان، وشە باوەکان، دەنگەکان لە ڕێگەی یارییەوە
وانەی دیکە و توانا سەرەتییەکان
بیرکاری: شێوەکان، ژماردن، بەکارهێنانی بیرکاری لە ژیانی ڕۆژانە و دەوروبەردا
توانا سەرەتاییەکان: پاکوتەمیزی، جل لەبەرکردن، هەستی هاوخەمی و هاوبەشی پێکردن، تێبینیکردن
چی لەخۆدەگرێت
هەفتەی یەک وانە ڕاستەوخۆ لەگەڵ پەروەردەکاران و فێرخوازەکانیان
چالاکی و چیرۆک کە دەکرێت پرنت بکرێت
چالاکی دەنگی: قورئان و چیرۆکی دی
وۆرک شۆپی تایبەت بە ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ دایک و باوکان
جۆرناڵکردن، واتە دروستکردنی تۆمار بۆ نوسینی تێبینی و چاودێریکردنی گەشەی فێرخواز لەگەڵ گەورەبوونیدا
بۆ کێیە
(بۆ دایک و باوکانی خاوەن منداڵ (تا حەوت ساڵ
بۆ ئەو خێزانانەی دەیانەوێ پەروەردەی منداڵەکانیان بگرنە ئەستۆ و بناغەیەکی گشتگیر و بە پێزیان بۆ دابین بکەن
بۆ ئەو خێزانانەی کە بە هۆی کەمی کات و پەستانەوە پێویستیان بە پاڵپشتییە