پاراستنی زانیاری کەسی
بەرواری کاریگەری: ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئێمە لە سەکینە سکوڵهاوس پابەندین بە پاراستنی زانیاری کەسی تۆ. ئەم سیاسەتەی پاراستنی زانیاری کەسییە ڕوونی دەکاتەوە کە ئێمە چۆن ماماڵە لەگەڵ زانیارییە کەسییەکان دەکەین کە پێویست دەکات وەربگیرێن لە کاتی سەردان کردنی وێبسایتەکەمان و سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییەکانمان
١. چ زانیارییەک کۆدەکەینەوە
زانیاری کەسی: وەک ناو، ناونیشانی ئیمەیڵ، ژمارەی تەلەفۆن و هەر زانیارییەکی تر کە خۆبەخشانە لە ڕێگەی فۆڕمی پەیوەندیکردن، تۆمارکردن، یان لیستی ئیمەیڵەکانەوە پێشکەشی دەکەیت.
زانیارییەکانی منداڵان: ڕەنگە ئێمە زانیاری کەسی سنووردار لە منداڵان کۆبکەینەوە تەنها بە ڕەزامەندی دایک و باوکی پشتڕاستکراوە، بە پابەندبوون بە یاسای پاراستنی نهێنی ئۆنلاین بۆ منداڵان (COPPA).
زانیارییە کۆکراوەکانی ئۆتۆماتیکی: وەک ناونیشانی IP، جۆری وێبگەڕەکەت، لاپەڕەکانی سەردانکراو و ئەو کاتەی کە لە ماڵپەڕەکەماندا بەسەرت بردووە لە ڕێگەی کووکی و ئامرازەکانی شیکارییەوە.
٢. چۆن بەکاردەهێنین
ئێمە زانیارییەکانتان بەکاردەهێنین تەنها بۆ:
پەیوەندی لەگەڵ تۆدا سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکانمان، نوێکردنەوەکانمان، و پێشکەشکردنی پەروەردەیی-
ناوەڕۆکی پەیوەندیدار کە بەپێی ئارەزوو و پێداویستییەکانتان بێت-
باشترکردنی کارایی ماڵپەڕەکەمان و ئەزموونی بەکارهێنەر-
پابەندبوونە یاساییەکان-
٣. شێرکردنی زانیاری کەسی
ئێمە زانیارییە کەسییەکانی تۆ نافرۆشین، بە کرێ نادەین و بازرگانییان پێوە ناکەین. لەوانەیە لەگەڵ:
دابینکەرانی خزمەتگوزاری لایەنی سێیەمی متمانەپێکراو (وەک خزمەتگوزارییەکانی گەیاندنی ئیمەیڵ، هۆستکردنی ماڵپەڕ، یان ئامرازەکانی شیکاری)
دەزگاکانی حکومەت یان دەسەڵاتە یاساییەکان کاتێک یاسا داوا دەکات
٤. کووکی و شیکاری
لەوانەیە ماڵپەڕەکەمان کووکی و تەکنەلۆژیای هاوشێوە بەکاربهێنێت بۆ کەسایەتیکردنی ئەزموونەکەت. دەتوانیت کووکیەکان لە ڕێکخستنەکانی وێبگەڕەکەتدا لەکاربخەیت. هەروەها ڕەنگە ئێمە خزمەتگوزارییەکانی لایەنی سێیەم وەک گووگڵ ئانالێتیک بەکاربهێنین بۆ تێگەیشتن لە چالاکی بەکارهێنەر و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان
٥. پاراستنی نهێنی منداڵان (خوار تەمەن 13 ساڵ)
بەشێک لە بەرنامەکانمان خزمەت بە منداڵان دەکەن، بەڵام ئێمە بەبێ ڕەزامەندی دایک و باوک بێ ئاگاداری زانیاری لە منداڵان کۆناکەینەوە. دایک و باوک دەتوانن داوای سڕینەوەی زانیارییەکانیان بکەن بە پەیوەندیکردن بە ئێمەوە بەم ئیمەیڵە
learnlife@sakinahschoolhouse.com
٦. ماف و هەڵبژاردنەکانت
تۆ مافی ئەوەت هەیە لە: دەستڕاگەیشتن، نوێکردنەوە، یان داوای سڕینەوەی زانیارییە کەسییەکانت لە هەر کاتێکدا ڕەزامەندی بکێشەتەوە
٧. پەیوەندیمان پێوە بکەن
بۆ پرسیار یان نیگەرانی سەبارەت بە پاراستنی نهێنی خۆت یان ئەم سیاسەتە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە بەم ئیمەیڵە
learnlife@sakinahschoolhouse.com